٢ ئه‌ندامی داعش كه خه‌ڵكی بهلجیكان له ده‌ستی یه‌په‌گه دان
ڕاگه‌یه‌نرا ٢ ئه‌ندامی داعش كه خه‌ڵكی بهلجیكان، له ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)دان.
ڕاگه‌یه‌نرا ٢ ئه‌ندامی داعش كه خه‌ڵكی بهلجیكان، له ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)دان.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی «La Libre Belgique» و «La Dernier Heure»ی به‌لجیكا، ٢ ئه‌ندامی داعش كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی بهلجیكان له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ده‌ستگیركراون و ئێستا له ده‌ستی یه‌په‌گه‌دان
ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی داعش له ساڵی ١٩٩٠ له شاری ڤیلڤۆردهی به‌لجیكا له‌دایكبوون. به‌رپرسێكی یه‌په‌گه به ڕۆژنامه‌ی «La Libre Belgique»ی ڕاگه‌یاندووه، «هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش به جیا، له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ دوای ئازادكردنی ڕه‌قا خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه.»
ده‌گوترێت یه‌كێكه له‌و ٢ ئه‌ندامه‌ی داعش، ناوی هه‌مزه ئه‌حمه‌د نمیللییه و له ساڵی ٢٠١١ دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپێكی به‌لجیكی دروستكردووه، تووندڕه‌وتر بووه.
ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی به‌لجیكا ده‌ستی به‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌یدا گرتووه و خستوویانه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، له شاری دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیاوه چووه‌ته ئیسته‌نبووڵ و له‌وێش ده‌ربازی شاری ئه‌ده‌نه بووه.
چهتهكهی دیكه‌ش ناوی كانه‌ر كانكورتورانه. به گوێره‌ی ده‌نگۆكان ناوبراو له ساڵی ٢٠١٢ چووه‌ته سووریا و له نزیك شاری حه‌له‌ب له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی دیكه له خانوویه‌كدا ژیاوه. ساڵی ٢٠١٦ دادگه‌ی به‌لجیكا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ كانكورتوران بڕیه‌وه.
s.m