٦ سه‌ربازی سعوودیه‌ له‌سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن كوژران

ئاڵۆزی له‌نێوان یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ به‌رده‌وامه‌. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ ٦ سه‌ربازی سعوودیه‌ كوژراون.

مێدیاكانی سعوودیه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن له‌ ناوچه‌ی جازان ٢ سه‌رباز، له‌ پارێزگه‌ی حورس ٣ سه‌رباز و له‌ ناوچه‌ی نه‌جران ١ سه‌ربازی سعوودیه‌ كوژراون.

تا ئێستا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ ئه‌و ٦ سه‌ربازه‌ی سعوودیه‌ چۆن كوژراون.

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ پێشه‌نگایه‌تیی سعوودیه‌، له‌ ٢٦ی مارسی ٢٠١٥ به‌دواوه‌ له‌ دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.

s.m