په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگریی به‌لجیكا و توركیا سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه
هاریكاریی نێوان به‌لجیكا و توركیا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه. سه‌رۆك وه‌زیر چارلس میشێل ڕایگه‌یاند، له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه زیاتر هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
هاریكاریی نێوان به‌لجیكا و توركیا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه. سه‌رۆك وه‌زیر چارلس میشێل ڕایگه‌یاند، له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه زیاتر هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری تورك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری به‌لجیكا چارلس میشێل كۆبوویه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگریی نێوانیان.
ڕاگه‌یه‌نرا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی ڕۆڵی توركیا له سووریا، كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌یوه‌ندی به‌لجیكا و توركیا كراوه.
مامه‌ڵه‌ی جیاواز، به‌ڵام هه‌مان ئه‌نجام
به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی Echo، كۆبوونه‌وه‌كه ١٥ خوله‌كی خایاندووه. سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا ڕایگه‌یاند: «گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه كراوه. دیداره‌كه‌مان به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا زیاتر درێژه‌ی كێشا.» میشێل ڕاشیگه‌یاند، ده‌رباره‌ی تێكۆشان دژی تێرۆر و هه‌واڵگری هاوڕاین كه سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بكه‌ینه‌وه.
s.m