پۆلیسی بەرلین بە فەرمی قەدەغەی سەرئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە لابرد

تێکۆشان و بەرخۆدانیی هاوڵاتیان و کوردستانیانی دانیشتووی ئەڵمانیا ودۆستەکانیان لە دژی قەدەغەی سەر ئاڵای یەپەە / یەپەگە گەیشتە ئەنجام و پۆلیسی بەرلین بە فەرمی قەدەغەی سەر ئاڵای یەپەگە و یەپەژە لابرد.

 لە خۆپیشاندانەکاندا ئەتوانیت ئاڵای یەپەگە هەڵبگریت.

مانگی حوزەیران/پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، ژمارەیەک هاوڵاتیانی کورد لە بەرلینی پایتەخت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی قەدەغەی سەر ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا، بەڵامی پۆلیسی ئەڵمانی هێرشیان کردبووە سەر خۆپیشاندەران.

لەو هێرشەی پۆلیسیدا سێ خۆپیشاندەر برینداربوون، بۆ ئەوەش هاوڵاتیانی کورد سەردانی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیایان کرد و لە بارەی هۆکارەکانی قەدەغەبوونی ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و پەیەدەوە پرسیاریان کرد.

دادگای بەرلین سەرئەنجام دوێنێ ڕایگەیاند، کە ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە قەدەغە نین.

ڕۆژی ٢ی ئازار/ ١١ی ڕەشەمە-ی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە هەموو ویلایەتەکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، کە لەمەودوا ئاڵاکانی یەپەژە و یەپەگە و پەیەدە قەدەغە دەکرێن. ئەوەش نیگەرانى و ناڕەزایەتیى کوردستانیانى لێکەوتەوە.

 

ر.م