ژماره‌ی ونبوانی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی فوگۆ له زیادبووندایه
له گواتیمالا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی فوگۆ ون بوون، له زیادبووندایه. ده‌گوترێت تا ئێستا ٣٣٢ كه‌س ون بوون.
له گواتیمالا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی فوگۆ ون بوون، له زیادبووندایه. ده‌گوترێت تا ئێستا ٣٣٢ كه‌س ون بوون.
ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران بوركانی فوگۆ له باشووری وه‌ڵاتی گواتیمالا ته‌قییه‌وه. به گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌ساتی سرووشتیی گواتیمالا (CONRED)، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كه مردوون ١١٣ كه‌سه. به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ون بوون و چاره‌نووسیان دیار نییه ٣٣٢ كه‌سه.
پێشبینی ده‌كرێت كه زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ون بوون، له‌نێو شوێنی بوركانهكهدا مابنه‌وه و ژیانیان له‌ده‌ستدابێت. پێشتریش ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ١٩٧ كه‌س ونن. له‌و ١١٣ كه‌سه‌ی كه ژیانیان له‌ده‌ستداوه تا ئێستا ته‌نیا ناسنامه‌ی ٨٥ كه‌س ئاشكرا بووه.
بوركانی فوگۆ، یه‌كێكه له بوركانه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین. بوركانه‌كه كاریگه‌ری له ١ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س كرد و لایه‌نی كه‌م ١٢ هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه ئاواره بوون.
s.m