گۆڤاری ئیکۆنۆمیست: داعش لە تورکیا ئاڵوگۆڕی ئاڵتوون و دراو ده‌كات

گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی بەریتانی ئاشكرای كرد، ڕێكخراوی تێرۆیستی داعش ئاڵتوون لە عێراق و تورکیا دەکڕێت، ئەو پارەیەشی لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتی قاچاخ، دزینی بانکەکان و سەرانەوە دەستی کەوتووە لە رێگەی سیستەمی ئاڵوگۆڕەوە دەگەیەنێتە تورکیا.

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ژمارەیەکی زۆر لە چەتە بەکرێگیراوەکانی داعش کوژراون، بەڵام ھەزاران چه‌ته‌ دەرفەتی ھەڵاتنیان بۆ ڕەخسێنراوە و ئێستا لە دەرەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ده‌ژین. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌،  قاچاغكاریی داعش لە عێراق و ناوچەکەدا، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار كۆبكاته‌وه‌ و لە ڕێگه‌ی کڕینی ئاڵتوونه‌وه‌ پارەکە ئاڵوگۆڕ بكات. گۆڤاره‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ داعش پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه‌ لە رێی بانكه‌كانی تورکیا دەکات.

ئەو گۆڤارە لەسه‌ر زاری یەکێک لە بازرگانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارێکی تورکیا نووسیویه‌تی: داعش پارەیەکی زۆری لە ڕێی ئه‌و ئاڵۆگۆڕه‌وه‌ به‌ده‌ستخستووه‌.

گۆڤارەکە هۆشداری داوه‌ دەربارەی مه‌ترسی ده‌ستڕاگه‌یشتنی داعش بەم پارەیە و هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌؛ داعش لە داھاتوودا ئه‌و پاره‌یه‌ لەپێناو جێبەجێکردنی نەخشەکانیدا دەخاته‌گەڕ.

 

s.m