یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پار مافی په‌نابه‌ری به ٥٣٨ هه‌زار كه‌س داوه
ساڵی ٢٠١٧ له وه‌ڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مافی په‌نابه‌ری به ٥٣٨ هه‌زار كه‌س دراوه.
ساڵی ٢٠١٧ له وه‌ڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مافی په‌نابه‌ری به ٥٣٨ هه‌زار كه‌س دراوه.
به‌پێی ئامارێكی سازیی ئاماری سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٧ مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه، ٥٣٨ هه‌زار په‌نابه‌ره.
به‌پێی ئاماره‌كه، ٦٠%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه له ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه كه ژماره‌یان ٣٢٥ هه‌زار و ٤٠٠ په‌نابه‌ره.
هه‌روه‌ها له فه‌ڕه‌نسا مافی په‌نابه‌ری به ٤٠ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س، له ئیتاڵیا به ٣٥ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س، له ڤیه‌ننا به ٣٤ هه‌زار كه‌س و له سوێدیش به ٣١ هه‌زار په‌نابه‌ر دراوه. هه‌ریه‌كه له سلۆڤاكیا، چیك و پۆڵۆنیا كه‌مترین مافی په‌نابه‌ریان به په‌نابه‌ران داوه.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه خه‌ڵكی سووریا‌ن. هه‌ریه‌كه له ئه‌فغانستان و عێراق-یش به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
s.m