وه‌ڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌رباره‌ی بابه‌تی ئه‌تۆمی، یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش به‌گشتی و كاریگه‌رانه به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌كه مامه‌ڵه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لابردنی سزاكان خاڵێكی بنه‌ڕه‌تیی په‌یمانه‌كه‌یه. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌م خاڵه ده‌كاته‌وه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا-ش ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته لێدوانی دا. سه‌رچاوه‌كان له كۆشكی ئه‌لیزێ ڕایانگه‌یاند كه فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ورووپا له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكانیان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن. هاوكات ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش ئاشكرایان كرد كه پابه‌ند ده‌بن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ڕووسیا: ئێمه به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین
وه‌زیری هه‌نده‌ران-ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ پیشان دا و ده‌ستنیشانی كرد كه ڕووسیا به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌كه مامه‌ڵه ده‌كات. لاڤرۆڤ گوتی: ڕووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوونی خۆی به ڕێككه‌وتنه‌كه كه به‌گوێره‌ی په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران مامه‌ڵه بكات.
چین: له‌وانه‌یه ڕێ له به‌رده‌م شه‌ڕێكی نوێ بكاته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
وه‌زاره‌تی هه‌نده‌ران-ی چین ڕایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی خه‌مگینییه و گومان هه‌یه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕێ له به‌رده‌م شه‌ڕێكی نوێ بكاته‌وه. وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه حكوومه‌تی په‌كین به‌گوێره‌ی په‌یمانی ساڵی ٢٠١٥ مامه‌ڵه ده‌كات كه له ڤیه‌ننا مۆر كرا. داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه به به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان هه‌ڵسن.
حكوومه‌تی په‌كین ڕایگه‌یاند: چین به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی په‌به‌ندبوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل نه‌كرێن، له هاوكاریی ئاشكرای خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بین.
ئیسرائیل به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد. عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له هه‌مان به‌ره‌ی دژ به ئێران جێگه ده‌گرن. هه‌رسێ وه‌ڵات ئێران به هه‌ڕه‌شه له به‌رانبه‌ر خۆیان ده‌بینن.
ئێران: ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی ده‌روونی ده‌كات
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی ئێران پارێزراو بێت، ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه ده‌توانین له‌پێناو ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاشتیی هه‌رێمه‌كه و جیهان مامه‌ڵه بكه‌ین.
ڕۆحانی، دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه له دژی ئێران «شه‌ڕی ده‌روونی» ده‌كات. سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: «فه‌رمانمان به فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران داوه كه ته‌دبیری پێویست بگرێته‌به‌ر. ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌شێوه‌یه‌كی بێ سنوور سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پیشه‌سازیی یۆرانیۆم ده‌كه‌ین.»
s.m