بایدن کاندیدبوونی خۆی بۆ دووەمین خولی سەرۆکایەتی دووپات کردەوە

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، کاندیدبوونی بۆ دووەمین خولی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ دووپات کردەوە.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی (CNN)، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کاندیدبوونەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕەکە، بایدن هیچ پەلەیەک ناکات لە دەستپێکردنی کەمپینی هەڵبژاردن.

هێشتا جۆ بایدن، لەسەر بەڕێوەبەری کەمپینەکەی دەستنیشان نەکردووە، هەروەها بنکەی سەرەکی لەنێوان فیلادیلفیا و ویلمینگتۆن یەکلانەکردۆتەوە، هێشتاش کاتی پێشکەشکردنی داواکاری فەرمی بۆ خۆپاڵاوتن دیاری نەکردووە.

جێی ئاماژەیە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ وەک نوێنەری کۆمارییەکان خۆی کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئایندە.