بەهۆی لافاوەوە لە کەندا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بێسەروشوێنبوو
کاربەدەستانی کەنەدا رایانگەیاند کە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان منداڵن، ئەوەشخراوەتەڕوو کە منداڵێکی دیکەش بێ سەروشوێنە.
کاربەدەستانی کەنەدا رایانگەیاند کە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان منداڵن، ئەوەشخراوەتەڕوو کە منداڵێکی دیکەش بێ سەروشوێنە.
لەو لافاوەی رۆژهەڵاتی کەنەدای گرتووەتەوە، ئەو منداڵانەی هەواڵی گیان لەدەستدانیان راگەیەندراوە، ئەوانەن کە رۆژی شەممە بێ سەروشوێن ببوون.
لە ئەیالەتی سکۆچیا بڕی ئەو بارانەی کە بە شێوەی ئاسایی لە ماوەی سێ مانگ دەباری، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا داباری، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل کەوتنە بەر باران.
لە رووداوەکەدا ٢ منداڵ ژیانیان لەدەستدا. لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەش پیاوێک و منداڵێک بێ سەروشوێنبوون. تەرمی پیاوە تەمەن ٥٢ ساڵەکە رۆژی شەممە دۆزرایەوە. گەرآن بە دوای ئەو منداڵە بێسەروشوێنەدا هێشتا بەردەوامە.
هـ . ب