بەهۆی لافاوەوە لە ئیسپانیا زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە لافاوەکەی ئیسپانیا زیاتر لە ٢٠٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە. کارەکانی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی لافاوەکە بەردەوامە و ئەگەری ئەوە هەیە ئاماری زیانە گیانییەکان بەرزتر ببێتەوە.

لە چەندین ناوچەی ئیسپانیا بەهۆی لافاوەوە کە دوابەدوای چەندین زریانی بەهێز ئەو وڵاتەی تەنیەوە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە. وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا فێرناندۆ گراندێ-مارلاسکا لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٠٧ کەس. تەنیا لە هەرێمی ڤالێنسیا کە زۆرترین زیانی لافاوەکەی بەرکەوتووە، ٢٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە کاستێلا لامانش ٢ کەس و لە ئەندەلۆسی باشوری ئیسپانیاش کەسێک گیانی لەدەستداوە.

وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان هەڵکشێت.

لە وەزارەتی بەرگریشی مارگرێت رۆبلێس رایگەیاند، پێدەچێت ژمارەیەکی زۆر لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا بن یاخود لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا گیریان خواردبێت.

شان بە شانی هێزەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی نزیکەی ٧٠٠ سەرباز و هەزار خۆبەخش بەشدارن لە پرۆسەی گەڕان و رزگارکردنی لێقەوماوانی لافاوەکە لە ڤالێنسیا.