داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی پاکستان ڕاگەیاند
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی پاکستان ڕاگەیاند کە گردبوونەوەیەکی سیاسی لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان کردە ئامانج، هاوکات ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوویەوە بۆ ٥٤ کەس.
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی پاکستان ڕاگەیاند کە گردبوونەوەیەکی سیاسی لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان کردە ئامانج، هاوکات ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوویەوە بۆ ٥٤ کەس.
چەتەکانی داعش لە هەژماری خۆیان لە تێلیگرام، بەرپرسیارێتی خۆیان ڕاگەیاند لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی پاکستان، کە بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠٠ کەس برینداربوون.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری پۆلیسی پاکستانەوە بڵاوی کردەوە، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە خۆکوژییەکە گەیشتۆتە ٥٤ کەس، ٢٣ کەسیان تەمەنیان کەمترە لە ١٨ ساڵ.