ETA چه‌كه‌كانی خۆی ڕاده‌ستی فه‌ڕه‌نسا كرد

ڕێكخراوی ETA كه‌ له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی هه‌رێمی باسك تێده‌كۆشێت، به‌شێك له‌ چه‌كه‌كانی خۆی راده‌ستی فه‌ڕه‌نسا كرد.

ڕێكخراوی ETA (نیشتیمانی باسك و ئازادی) كه‌ له‌ هه‌رێمی باسك-ی دابه‌شكراو به‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی هه‌رێمه‌كه‌ تێده‌كۆشێت، به‌شێكی چه‌كه‌كانی ڕاده‌ستی ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی فه‌ڕه‌نسا كرد. ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن داواكاریی گشتیی دادگه‌ی بایۆننه‌-ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی پیرێنێس ئاتلۆتسیك-ی فه‌ڕه‌نسا پشتڕاست كرایه‌وه‌.

داواكاریی گشتیی شاری بایۆننه‌ ڤوئه‌لتا سیمۆن به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا - AFPی ڕاگه‌یاند، ETA به‌شێك له‌ چه‌كه‌كانی خۆی له‌ باشووری شاری بایۆننه‌ داناوه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ مانگی شوباتدا ڕێكخراوه‌كه‌ به‌شێكی چه‌كه‌كانی ڕاده‌ستی فه‌ڕه‌نسا كردبوو. له‌ شوێنی دیاریكراو بۆ دانانی چه‌كه‌كان، چه‌كی جۆری ڕۆكێت دۆزرابوویه‌وه‌.

پێشبینی ده‌كرێت له‌ مانگی ئایاردا ئه‌و رێكخراوه سۆسیالیسته‌‌ شۆڕشگێڕه‌ی هه‌رێمی باسك كه‌ له‌ ساڵی ١٩٦٨ به‌ ئامانجی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی باسكی باكوور له‌ فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی باسكی باشوور له‌ ئیسپانیا و دامه‌زراندنی وه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی باسك، دامه‌زرا‌، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.

بڕیاره‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ڕۆژی ٤ی ئایار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، له‌ كۆمیونی كۆمبۆ له‌س باینس-ی فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی سازبكرێت.

ڕێكخراوی ETA كه‌ له‌ سه‌رده‌می فرانسیسكۆ فرانكۆ-ی دیكتاتۆر و فاشیست دامه‌زرا، له‌ ساڵی ٢٠١١ ده‌ستی له‌ تێكۆشانی چه‌كداری به‌ردا.  

s.m