گانا سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە
گانا سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە، چاوەڕێ دەکرێت سزای لەسێدارەدانی ١٧٦ کەس سوک بکرێت بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
گانا سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە، چاوەڕێ دەکرێت سزای لەسێدارەدانی ١٧٦ کەس سوک بکرێت بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
گانا بوو بە ٢٩ هەمین دەوڵەتی ئەفریقی کە سزای لەسێدارەدان هەڵوەشێنێتەوە. چاوەڕێ دەکرێت سزای لەسێدارەدانی سەر ١٧٦ کەس سوک بکرێتەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
پەرلەمانی گانا دەنگیدا بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تاوان لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان.
هێشتا سزای لەسێدارەدان بۆ خیانەتکارانی وڵات بەرکارە، ئەوانەی کەمپینەکان بەڕێوەدەبەن دەڵێن پێویستە دەستور بگۆڕێت لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەم سزایە.
لە ساڵی ١٩٩٣ ـەوە سزای لەسێدارەدان جێبەجێ نەکراوە، بەڵام دادگاکان هێشتا ئەو سزایە دەسەپێنن. پێویستە سەرکۆ نانا ئاکوفۆ_ئادۆ پرۆژە یاساکە واژۆبکات تا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.