گەنجان لە فرانکفۆرت چالاکیان ئەنجام دا
لە میانی چالاکییەک لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، گەنجان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەستانەوە.
لە میانی چالاکییەک لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، گەنجان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەستانەوە.
گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست، ژنان و گەنجانی کورد لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چالاکی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە بەرگەرستراس کە یەکیکە لە شەقامە قەرەباڵغەکانی شاری فرانکفۆرت، بەڕێوەچوو. لە ڕێپێوانەکەدا ئەو لافیتانە بەرزکرایەوە کە لەسەریان پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان نوسرابوو. ھەروەھا چالاکوانان دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان وتەوە. ھاوکات جەختیشیانکردەوە، حکومەتی ئەڵمانیا لە شەڕ سوود وەردەگرێت.