حکومەتی عێراق هاوپەیمانان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشەکەی بەغدا

حکومەتی عێراق لەبەر ئەو هێرشە درۆنیەی لەبەغدا ڕویدا، لە ئەنجامدا ٢ کەس کوژران کە یەک لە کوژاوەکان فەرماندەیەکی پلەبەرزی حەشدی شەعبیە، هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی دژی داعشی بە بەرپرسیار دانا.

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەحیا ڕەسوڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی دیاریکرد و وتی: " هێزەکانی هاوپەیمانان بە بەرپرسیار دەزانین لەم هێرشە".

ڕەسوڵ زیادبوونی هێرشە درۆنییەکانی بە مەترسیدار لەقەڵەمدا.

لە هێرشە درۆنیەکەی ڕۆژی پێنج شەممەدا، ٢ ئەندامی بزووتنەوەی 'ئەل نوجەبا' ی سەربە حەشدی شەعبی کوژان و ٧ کەسیش برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد موشتاق تالیب ئەلساعیدی لەناو کوژراوەکاندایە.