جاسیندا ئاردێرن: پێویسته مافی ڤیتۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبگیرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا جاسیندا ئاردێرن داوای لابردنی مافی ڤیتۆی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا جاسیندا ئاردێرن داوای لابردنی مافی ڤیتۆی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا جاسیندا ئاردێرن له كۆبوونه‌وه‌ی ٧٧ هه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كرگتووه‌كان قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "ده‌بێت مافی ڤیتۆ نه‌هێڵرێت و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ئاشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئاردێرن باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاكسازییه‌كان په‌سه‌ند نه‌كات، مه‌ترسی ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ببێته رێكخراوێكی "ناپه‌یوه‌ندیدار و ناپێویست" و وتی، "بۆ ئه‌و دۆخه له داگیركاری ئۆكرانیا نمونه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بوونی نییه. ئه‌مه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه".
هه‌روه‌ها وتی، كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و به‌هایانه بپارێزێت.
هـ . ب