جڤاکی کوردی لە ژاپۆن یارمەتی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرد
پاش بومەلەرزەکەی ئیشکاوا بە گوڕی ٧.٦ پلە، جڤاکی کورد لە شاری سوزو خێمەیان دانا و خواردنی گەرمیان پێشکەشی لێقەوماوان کرد.
پاش بومەلەرزەکەی ئیشکاوا بە گوڕی ٧.٦ پلە، جڤاکی کورد لە شاری سوزو خێمەیان دانا و خواردنی گەرمیان پێشکەشی لێقەوماوان کرد.
کوردان، سەرەڕای هەلومەرجی سەختی زستان بەشی ٣ ڕۆژ خواردنیان دایە ١٠ هەزار کەس. وڵاتپارێزانی کورد بەختەوەرن بە هاوکاری لێقەوماوان و ڕایانگەیاند ژاپۆنییەکان هاوکارێکی باشی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کوردستان بوون.
میدیا و گەلی ژاپۆن بەم هاوکارییەی کوردان دڵخۆش بوون. بەرپرسی کۆمەڵەی چاندی کوردی ژاپۆن، ئەیاز چیکار ڕایگەیاند دڵخۆشن بە هاوکاریکردنی لێقەوماوان و لە ئایندەشدا هاوکاردەبن لەڕووی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی وێرانکاریەکان.
کاروچالاکییەکانی هاوکارییەکە لەلایەن نوێنەرایەتی مانگی سوری کوردستانی ژاپۆن و کۆمەڵەی چاندی کوردی ژاپۆنەوە ڕێکخرا.