کامپینی مانگی سوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی مانگی سوری کوردستان کە بۆ کۆچبەرانی عەفرین دەستیپێکردبوو، بەردەوامە و ڕاگەیاندار ئەمجارە بڕی ٣٥٠ هەزار یورۆ نێردراوە.

مانگی سوری کوردستان بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەدا لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکاندا بۆ کۆچبەرانی عەفرین لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا ٩٠٠ هەزار یورۆی ناردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە لە دوای زیاتربوونی هێرشەکان ژمارەیەکی زۆری گەلی عەفرین بەر بەئاوارەبوون بوون و لەو پێناوەشدا مانگی سوری کوردستان لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەران هەڵمەتی خێرای کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی دەستپێکردووە.

ئاماژەش بەوەکراوە مانگی سور لە ماوەی مانگێکدا ٥٥٠ هەزار یورۆی ناردووە بۆ کۆچبەرانی عەفرین.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە لەبەر پێویستی زۆری کۆچبەران بە هاوکارییەکان، مانگی سوری کوردستان کارەکانی خۆی بەردەوام کردووە و وەک بەشی سێهەمی هاوکارییەکان ٣٥٠ هەزار یورۆی دیکەی ناردووە بۆ هەرێمەکە و هاتووە: "بەم شێوەیە لەماوەی ٤٥ ڕۆژدا بەهای ئەو هاوکارییانەی کە لەلایەن مانگی سوری کوردستانەوە نێردراوە گەیشتووە بە ٩٠٠ هەزار یورۆ."

کامپینەکە بەردەوام دەبێت

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکراکراوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ کۆچبەرانی عەفرین بەردەوام دەبێت و ئەم بانگەوازییە کراوە: "بۆئەوەی بتوانین پێویستییەکانی کەسانی لێقەوماو دابین بکەین، پێویستمان بە بەشداربوونی چالاکی هەموو لایەک هەیە بۆ کامپینەکە."

مانگی سوری کوردستان ئەم ناونیشانەی داناوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان:

Heyva Sor a Kurdistanê e.V.
BANK: Kreissparkasse Koln
IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81
BIC/SWIFT: COKSDE33XXX
Armanca Alîkariyê: Rojava
PayPal:  
https://www.paypal.com/donate/?hosted_button_id=ST5BWWFB7FPGS.”