کەجەدەکە-ئە: لە دژی گۆشەگیری و قڕکردن لێکترکۆبینەوە
کەجەدەکە-ئە: بۆ ٣٢هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی، لە دژی گۆشەگیری و قڕکردن بانگەوازی سەفەربەریکرد.
کەجەدەکە-ئە: بۆ ٣٢هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی، لە دژی گۆشەگیری و قڕکردن بانگەوازی سەفەربەریکرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) پەیوەیست بە ٣٢هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردیەوە کە ٢١ی ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و بانگەوازی لە کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپاکرد بە جۆشوخۆرشێکی زۆرەوە لە دژی دژی گۆشەگیری و قڕکردن بەشداری فیستڤاڵەکە ببن.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەید زومروت ڕایگەیاند بە نزیکبوونەی ساڵوەگەڕی هەڵمەتی 'هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' فیستیڤاڵەکە لە رووی نەریتییەوە زۆر مانادارتر دەبێت و پێویستە لە دژی گۆشەگیری دروشمی ئازادی و یەکسانی بەرزکەینەوە.