بە بەرخۆدانەکانییەوە بووە بەشێک لە داستانی زاپ

گەریلا فواد ئاپۆچی کە بەشداری چەندین چالاکی کرد، وە لە زاپ بووە بەشێک لە بەرخۆدانی داستان ئامێزی زاپ، بە تێکۆشان و هەڵوێستی فیداکارییەوە بووە نمونەیەک بۆ گەنجانی کورد و بەتایبەت بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بنەماڵەکان چ کاتێک هەست بەوەدەکەن کە منداڵاکانیانن سەرکەوتووە و پێی سەربڵندن؟ ئاخۆ دڵی دایکێک چەندە گەورە و بەهێزە کاتێک منداڵەکەی لێ دووردەکەوێتەوە؟ بێگومان ئەو دایکانە هەر دایکانی ڕەسەن و وڵاپارێزی کوردن. ڕۆڵەی یەكێک لەو دایکە ڕەسەن و وڵاتپارێزانە موختار کۆنەپۆشییە (فواد ئاپۆچی) کە لە شۆڕشی کوردستاندا لەسەر ڕێگەی خوشک و براکەی گەیشت بە کاروانی شەهیدان.

موختار کۆنەپۆشی لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و دڵسۆز بە بەهاکانی کوردستان لە دایکبووە. ئەندامانی بنەماڵەکەی هەموو کاتێک بەشداری نێو شۆڕشی ڕزگاری کوردستان بوون و هەوڵیانداوە ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەجێگەیەنن.

موختار کۆنەپۆشی منداڵ بوو کاتێک هەواڵی شەهیدبوونی کاکی دەبیستێت. ئەمەش شۆکێکی گەورە لە دڵێیدا جێدەهێڵێت. بەڵام دایکی کاتێک باسی ئامانجی شەڕڤانانی کوردستای دەکرد، وەک ئەوەی گوێ لە چیرۆکی قارەمانان بگرێت موختار پێی کاریگەر دەبێت. چونکە تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵات هەموو ڕۆژێک زیاتر گەشەی دەکرد، بنەماڵەی موختار کۆنەپۆشیش ئاشنای پەکەکە دەبن. فەرهاد پەوپولە کاکی موختار لە شەڕی دژ بە هێزەکانی ڕژێمی ئێراندا شەهید بوو. دوای شەهیدبوونی کاکی، موختار دەکەوێتە نێو لێگەڕینێکەوە کە شایستەی شەهید بوونی کاکی بێت.

بۆیە درێژەدان بە ڕێگەی کاکی وەک ئەرکی خۆی بینی. دوای ئەوەی کوڕە مامەکەی بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت، ئیدی تێگەشت لەوەی پێویستە ببێت بە عەگیدێکی کوردستان. موختار هەر لە منداڵی خۆیەوە ئاشنای تەڤگەری ئازادی دەبێت، چەندین ساڵ بەشداری ناو کاری پشتیوانی بوو. بەڵام ئیدی دوای ئەو هەموو کاتە گەیشتە ئەو بڕیارەی پێویستە چەکی کاکەی لە شانبکات. هەر بۆیە لەساڵی ٢٠١٥دا لەکاتەی کە هێرشێکی سەخت لەسەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی دەبێت، بۆ وەڵامدانەی سیاسەتەکانی قڕکردن بڕیاری بەشداربوون بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. دوای ئەوەی بەشداری نێو گەریلا دەبێت ناوی فواد ئاپۆچی بۆخوی هەڵدەبژێرێت.

بووە بەشێک لە بەرخۆدانی داستانی

گەریلا فواد بەو پەروەردەیەی وەریگرت لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی قوڵکردەوە، کەسێتی خۆی بەگوێرەی ئەو فەلسەفەیە داڕشتەوە و تێکۆشان بۆ گەلانی بندەستی کرد بە بنەمای تێکۆشانی خۆی. گەریلا فواد بە کاریگەری هاوڕێیەتی نێو گەریلا لەوە تێگەشت ئەم شێوە ژیانە بە سایەی فکری رێبەر ئاپۆوە بونیاتنراوە. گەریلا فواد بۆ ئەوەی بتوانێت لە شەڕی دژ بە دووژمن سەرکەوتوبێت و لە تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێدا پسپۆری بەدەستخات، هەموو کات لە پەروەردەکردنی خۆیدا بوو. گەریلا فواد ئیدی بە تەواوکردنی پەروەردەکانی بۆ چوونە گۆڕەپانەکانی شەڕ ئامادەبوو.

کاتێک باسی پێوانەکانی هاوڕێتی و بوێری دەکرا، گەریلا فواد یەكێک بوو لەو گەریلایانەی دەکەوتە بیری هاوڕێکانی. لە هەموو بارودۆخێکی سەختدا لە سەنگەرەکاندا لەگەڵ هاورێکانیدابوو و هەموو پێویستییەکانی نان و ئاوی دەگەیاند بە هاورێکانی. جارێکی دیکە پیشانیدایەوە هاوڕێیەتی ناو پەکەکە چەندە قوڵ و ڕاستەقینەیە. فواد ئاپۆچی لە چەندین هەرێمی کوردستاندا گەریلایەتی کرد، لە هەموو کارێکدا بەوپەڕی باشییەوە ئەرکی خۆی بەجێدەگەیاند و بە رەنج و بنەماکانی هاوڕێییەتییەوە بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێکانی، تێگەشتبوو لەوەی ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردستانە. دوای ئەوەی هێرشەکانی دووژمن بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکرد، فواد هەنگاوەکانی دەستپێکرد بۆئەوەی ببێت بە شێک لە بەرخۆدانی داستانی.

گەریلا فواد بە بڕیاردارییەکی گەورەوە بەشداری ناو سەنگەرەکانی بەرخۆدان بوو، پەیوەست بە ئامانجەکانییەوە وتبووی؛ "سەرکەوتن ئامانجمە، جگە لەسەرکەوتن هیچی دیکە لە بیرکردنەوەمدا نیە. سەرکەوتنیش بە ئازادی ڕێبەر و گەلەکەمان، بە لەناوبردنی دووژمن و خیانەت دێتە دەگات بە ئامانج."

فواد ئاپۆچی کە لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سەربازییەوە ئەزموونێکی زۆری لەخۆدا-کۆکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا لە دژی هێرەشەکانی دووژمن هەڵوێستی قارەمانانی پیشاندا و گورزی کوشندەی بە دووژمن گەیاند. گەریلا فواد بەشداری نێو چالاکی شاخی جەهەنم لە بەرەی زاپ بوو کە گورزی سەخت لە دوژمن وەشێنرا و هەتا تێکدانی خێمەی دووژمن نەوەستایەوە. گەریلا فواد کە لە چەندین چالاکیدا بەرخۆدانی مێژووی نواندەوە،  لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لەوکاتەی لە بەجێگەیاندی ئەرکەکەیدا بوو لە دەرنجامی هێرشی دووژمنی داگیرکەر و قڕکەری تورکەوە شەهید دەبێت. گەریلا فواد ئاپۆچی بە هەڵوێستی فیداکاری بووە نمونەیەکی جەنگاوەری ئاپۆیی. بە تێکۆشان و هەڵوێستی فیداکارییەوە بووە نمونەیەک بۆ گەنجانی کورد بەتایبەت بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵات.