دیوانی باڵای دادوەری ئێران سزای حاتەم ئۆزدەمیری پەسەند

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دیوانی باڵای دادی ئێران سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئۆزدەمیر زیندانی سیاسیی خەڵکی باکووری کوردستانی پەسەند کرد.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژانی رابردوودا دیوانی باڵای دادی ئێران سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانیە سیاسیە پەسەند کردووە. دوای دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە دادگای شۆڕشی ورمێ، دۆسیەی ئەم زیندانیە سیاسیە، لەلایەن پارێزەرەکەیەوە تانەی لێدرابوو و رەوانەی دیوانی باڵای داد کرابوو.

بە گوێرەی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان حاتەم ئۆزدەمیر خەڵکی باکوری کوردستان لە ١١ی پوشپەڕی ١٣٨٩ (٢ی تەمووزی ٢٠١٩) لەگەڵ گروپێک لەگەریلاکانی پەکەکە لە ناوجەی سنووری چاڵدیران لە پاڕێزگای ورمێ کەوتبوونە بۆسەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و بەهۆی تەقینی هاوەنەوە بە بێهۆشی و برینداری گواسترابووەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسران لە ورمێ و دوای نزیکە ٥٠ رۆژ مانەوە لە ژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجە، لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٨ (١٩ی ئابی ٢٠١٩) گواسترابووەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە.