لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو بە بەردەوامی هێزەکانی بەرچدانەوەی خێرا ووڵاتی سودان دژی سوپای ووڵاتەکە شەڕ دەکەن، خەڕتومی پایتەختییان کۆنتڕۆڵ کردووە لەپێناو دەستگرتن بەسەر دەسەڵات لە سودان، هەروەها دانیشتوانی شارەکە هێزەکەیان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی تاڵانکردن و داگیرکردنی ماڵەکان.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سودان ڕایانگەیاندووە کە لەنێو ئەوانەی دەستبەسەرکراون لە چەندین شوێندا لە سەرانسەری خەڕتوم، سەربازیشییان تێدایە، بەڵام سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان هاووڵاتی سڤیلن کە تێدایە ژن و هاووڵاتیانی بیانیش بوونی هەیە، ڕێکخراوەکان داوایان کرد ناوی ڕێکخراوەکانیان ئاشکرا نەکرێت، ئەوەش بەهۆی ترسیانەوە لە تۆڵەکردنەوە لێیان.
هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ دەلێن: بەڵگەی دۆسییەکانی کوشتن لە ژێر ئەشکەنجەدان و سوکایەتی پێکردن و بارودۆخی نامرۆیی زیندانەکان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەخاتەڕوو.
ڕۆژی پێنج-شەممەی ڕابردوو ئۆفیسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لانیکەم ٨٧ کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری (ئەل جینینای) دارفور نێژراون، هێزی بەرچدانەوەی خێرا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییان.
جێگای باسە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لە کوشتارییەکان دەکات لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
هـ . ب