ڕێکخراوی تێکۆشان دژ بە چەکە ئەتۆمیەکان بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە نیهۆن هیدانکیۆ، ڕێکخراوێکی دژە ئەتۆمی ژاپۆن.

یۆرگن واتنە فریدنس سەرۆکی نروێژی کۆمیتەی نۆبڵ، ڕایگەیاند کە "نیهۆن هیدانکیۆ بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە نابێت قەد جارێکی دیکە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت، بوو بە شایانی خەڵاتی ئاشتی نوبڵ."

کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکەدا، هۆشداریدا لەوەی هەڵوێستی جددی سەبارەت بە بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی نابێ لاواز بێت.

سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٨٠ ساڵە چەکی ئەتۆمی لە هیچ شەڕێکدا بەکارنەهێنراوە و ڕایگەیاند: "خەڵک دەبینن کە ئەمڕۆ تابۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ژێر فشاردایە و ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەیە."

نیهۆن هیدانکیۆ ٦٨ ساڵ پێش لە ١٠ی ئابی ١٩٥٦ دامەزراوە.

تۆشیوکی میماکی، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆ، هەستەکانی خۆی سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکە هێنایە زمان و بە چاوی فرمێسکاوییەوە ڕوو بە ڕۆژنامەنووسان وتی: "قەد بە خەیاڵمدا نەدەهات ڕۆژێکی وەها ڕووبدات."

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە بەهای ١١ملیۆن کرۆنی سویدی (نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ) لە١٠ی کانوونی دووەم لە ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی ئالفرێد نۆبڵ، لە ئۆسلۆ هەرجار دەبەخشرێت.