کتێبی ٢ ژنی سکۆتلەندی لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا ناسێندرا
جێنی کیسدن و ناتایلا سزارێک لە سکۆتلەندا بە کۆبوونەوەیەک ئەو کتێبەیان ناساند کە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا نووسیویانە. هەروەها باسیان لە ئەزموونی خۆیان لە شۆڕشەکەدا کرد.
جێنی کیسدن و ناتایلا سزارێک لە سکۆتلەندا بە کۆبوونەوەیەک ئەو کتێبەیان ناساند کە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا نووسیویانە. هەروەها باسیان لە ئەزموونی خۆیان لە شۆڕشەکەدا کرد.
کتێبی جێنی کیسدن و ناتالیا سزارێک لە سکۆتلەندا کە لەبارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا نووسیویانە لە کۆبوونەوەیەکدا ناسێندرا. کۆبوونەوەی ناساندنی کتێبەکە بەناوی (Worth Fighting for Rojava Revolution Home) لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەی ناساندنی کتێبەکەدا، کە زۆرێک لە هاووڵاتیانی سکۆتلەند، ئینگلیز و کوردەکان ئامادەبوون، نووسەران جێنی کیسدن و ناتالیا سزارێک کتێبەکەیان واژۆ کرد و باسیان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و نووسینی کتێبەکە کرد.
ئەو دوو ژنە شۆڕشگێڕە سکۆتلەندییە کە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان مانەوە، فێری زمانی کوردیش بوون. یەکێک لە نووسەرانی کتێبەکە جێنی کیسدن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی ئەو فاکتۆرانەی کرد کە لە پشت نووسینی کتێبەکە هەبووە .
جێنی کیسدن وتی "من و ناتالیای هاوڕێم کتێبێکمان لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان نووسی، ئامانجمان بڵاوکردنەوەی ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە بۆ ڕای گشتی، بۆ ئەمەش باشترین شت تێگەیشتنە لە ڕۆژئاوای کوردستان. مەبەستمان لە نوسینی کتێبەکە ئەوەیە کە ڕێکخراوە شۆڕشگێڕە چەپەکانی ئەوروپا سوود لە ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان وەرگرن و هاوکاری و پشتیوانی لێبکەن".
ئەو نووسەرە هەروەها ڕایگەیاند، "کورد بە خەباتی خۆی بە ڕادەی پێویست لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە و بەم کتێبە ویستمان دەنگی خۆمان بۆ دەنگی کورد زیاد بکەین و ئەزموونەکانمان لەگەڵیاندا باس بکەین".
سەبارەت بە ناوەرۆکی کتێبەکەش، نووسەر وتی: "لە ڕاستیدا زمانی کتێبەکە زمانێکی قورس نییە، بە زمانێکی زۆر سادە نووسراوە، زۆرینەی باس لە ئەزموونی هاوڕێیان (شەرڤانان) دەکات و بەشی زۆریشی لەکاتی گفتوگۆی رۆژانە کاتی چای خواردنەوە تۆمارکراون بۆ ئەوەی بتوانین شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و جوانییەکانی بۆ خەڵکی ئەوروپا و جیهان بە زمانێکی سادە و گونجاو ڕوون بکەینەوە."
هـ . ب