کوردستانیان لە ئەسیناوە نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نارد

کوردستانیانی دانیشتووی ئەسینای پایتەختی یونان، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتەوە، نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.

کوردانی ئەسینا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی کێشەی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردە و تا ئێستاش بەردەوامە، نامەیان بۆ ئیمراڵی نارد.

یەک لە بەشداربووانی چالاکیەکە سیاسەتمەداری کورد سەڤال گولمەز، دوای ناردنی نامەکانی بۆ ئیمراڵی قسەیکرد و پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد.

سەڤال گولمەز لە کۆتای قسەکانیدا وتی: "هیچ کاتێک پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری گەلی کورد قبوڵناکەین و دەبێت گۆشەگیری بشكێنین و ئازادی ڕێبەرمان دەستبەربکەین".