لە ١١-١٢ی تشرینی دووەمدا گەنجان لە پێناو رێبەری گەلی کورددا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان

بزوتنەوەکانی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە زۆر وڵاتی ئەوروپا و کەنەدا دەست بە چالاکیەکە دەکەن.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ-ژن) و بزوتنەوەی گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردبووە کە خاوەنداری لەهەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم دەکەن کە لە زیاتر لە ١٠٠ شار بە دروشمی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' دەستی پێکراوە.

بزوتنەوەکانی گەنجانی لەم چوارچێوەدا لە ١١ و ١٢ ی تشرینی دووەمدا بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٠ شاری ئەوروپا رێپێوان دەکەن.

تەجەشە و تێکۆژن لەسەر بابەتەکە راگەیەندراویاندا و لەپێناو ئازادی ژنان، لەپێناو ژیانێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک داوایان لە گەنجان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.

رێکخراوەکان پەیوەست بە بەرنامەی چالاکیەکانی ١١ و ١٢ی تشرینی دووەم رایانگەیاند کە بەم جۆرەیە:

کەنەدا- تۆرنتۆ

رۆژ: ١٢-١١-٢٠٢٣

شوێن: Yonges – Dundas – Square

کات: ١٥:٠٠

 

بەلجیکا- بروکسەل

رۆژ: ١٢.١١.٢٠٢٣

شوێن: Potre De Namur

کات: ١٣:٠٠

 

بەریتانیا- لەندەن

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Dalston Lane E8 3DF

کات: ١٥:٠٠

 

سویسرا- زوریخ

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Helvetiaplatz 8004

کات: ١٣:٠٠

 

ئەڵمانیا- بەرلین

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: U9 Osloer Strasse, 13359

کات: ١٧:٠٠

 

ئەڵمانیا- فڕانکفۆڕت

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Goetheplatz

کات: ١٣:٠٠

 

ئەڵمانیا- هامبورگ

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Hachmanplatz HBF

کات: ١٥:٠٠

 

ئەڵمانیا- شتوتگارت

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Lautenschlager Str.
کات: ١٥:٠٠

 

ئەڵمانیا-دۆسێلدۆرف

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: DGB Haus

کات: ١٢:٠٠

 

فەرەنسا- پاریس

رۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Gare du Nord

کات: ١٥:٠٠

هـ . ب