لە بەرلین ئامادەکارییەکان بۆ رێپێوانی کۆڵن تەواو بوون

هاوسەرۆکی ئەنجومی کوردستانیانی ئازاد لە بەرلین (ناڤ بەرلین) حسێن یڵماز رایگەیاند، "بۆ رێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن ئامادەکارییەکانمان تەواو بوون".

هاوسەرۆکی ناڤ بەرلین حسێن یڵماز رایگەیاند، کە گەلی کورد لەگەڵ دۆستانی لە کۆڵن بە رێپێوان و گردبوونەوە نیشانی دەدەن کە بە دەوری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە و ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ئۆجالان هاتووە.

یڵماز لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' خۆپیشاندان، کۆنفڕانس و گردبوونەوە ساز دەکرێن و وتی، "وەک بەرزترین ئاستی هەڵمەتەکە لە کۆڵن رێپێوانێکی ناوەندی سازدەکرێت. بە سەد هەزار کەس روودەکەنە کۆڵن. ئێمە بەدەوری رێبەرمان کۆدەبینەوە و رایدەگەیەنین کە ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمانە".

یڵماز ئەوەی خستەڕوو، کە لە بەرلینیش ئامادەکارییەکان بۆ رێپێوانەکە تەواوبوون و وتی، "پاس دابینکراوە، سەردانی ماڵان، دوکانداران و کۆڕ و کۆمەڵەکانی گەل کراوە. وەک ناڤ بەرلین داوادەکەین کە ١٦ی شوبات کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە رێگەی پاسەکانەوە خۆیان بگەیەننە رێپێوانەکە".

کات و شوێنی کەوتنەڕێی پاسەکان:

١٦ی شوباتی ٢٠٢٤

کاتژمێر ٢٣:٠٠

Residenzstraße 54,
13409 Berlin (Komel)

هـ . ب