لە بێرن یادی خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز بەرزڕاگیرا
شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە بێرن بە چالاکییەک یادییان کرایەوە. لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا، "گیانی ١٤ی تەمووز گوڕی بە تێکۆشان بەخشیوە
شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە بێرن بە چالاکییەک یادییان کرایەوە. لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا، "گیانی ١٤ی تەمووز گوڕی بە تێکۆشان بەخشیوە
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کولتووری کورد، لە کانتۆنی بێرنی سویسرا، شەهیدانی بەرخۆدانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز کەمال پیر، خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز، یادیان کرایەوە.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، محەمەد عەلی خۆجە وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ کودەتای ١٢ی ئەیلول و لێکەوتەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بە هەزاران گەنجی کورد بەهۆی کودەتاوە راپێچی زیندان کران.
وتیشی: ئەقڵیەتی کودەتا ویستی چۆکیان پێدابدات، بەڵام ئێمە لەسایەی بەرخودانی هاوڕێ پێشەنگەکانمان، کە شەهیدبوون ئەو هێرشەمان پوچەڵ کردەوە.
خۆجە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پاراستنی ناسنامەی کورد، قوربانی گەورە دراون و رایگەیاند، "پەکەکە چۆکی دانەدا. قوربانی بەخشی و خۆڕاگری کرد. تێکۆشانی ئەمڕۆ لە سایەی ئەو رۆحەوەیە".
لای خۆیەوە عیرفان بابائۆغڵو قسەی کرد و وتی: دەوڵەتی تورک هەرگیز بە بیریدا نەدەهات کە دوای ساڵانی ١٩٥٠، سەرلەنوێ تێکۆشانی کوردستان دەستپێبکاتەوە، وابیریان دەکردەوە کە گەلی کوردیان خستووەتە گۆڕەوە و لە ژێر کۆنکرێتدا هێشتووەتەوە، بەڵام پەکەکە بە رۆحی بەرخودانەوە ئەو کۆنکرێتەی هەڵتەکاند و تێکیشکاند.
بابائۆغڵو روونیشیکردەوە، بۆ ئەوەی بەرخۆدانی پەکەکە لەناو ببەن، پرۆژەی زیندانی ئامەدیان هێنایە ئاراوە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "ویستیان لە رێگەی ستەم و زۆردارییەوە پێشەنگەکان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکەن و کۆتایی بە تێکۆشان بهێنن. لەو قۆناغەدا کەمال پیر، خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز لە دژی هێڵی خۆبەدەستەوەدان دەستیان بە بەرخۆدان کرد. بڕیاری بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن رۆژی ١٤ی تەمووز لە دادگا راگەیەندرا. لەم رێگەشەوە هەم هەواڵی بەرخۆدانەکە گەیشتە دەرەوە و هەمیش گەیشتە هۆڵەکانی دیکەی زیندان. هۆڵەکانی زیندان پەیوەندییان پێکەوە نەبوو. لە ئامەد نزیکەی ٣ هەزار کەس زیندانی کرابوون. لەگەڵ راگەیاندنی بڕیارەکە جۆش و خرۆش کەوتە ناو زیندان و دەوڵەت دەستەوەستان مایەوە و نەیدەزانی چی بکات".
ژ. ن