لە دانیمارک پیرۆزباییەکانی ١٥ی تەباخ دەستیان پێکرد
جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ (ئاب) لە شاری ئیسهۆی دانیمارک بە چالاکییەک پیرۆزکرا.
جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ (ئاب) لە شاری ئیسهۆی دانیمارک بە چالاکییەک پیرۆزکرا.
چالاکیەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر چەند وتارێک لەبارەی گرنگی و واتای ئەو رۆژە پێشکەش کران.
لە وتارەکاندا ئاماژە بە خیانەت و نۆکەرایەتی لەم سەردەمەشدا کرا و راگەیەندرا کە لێپێچینەوە لەو هێزە خائین و نۆکەرانە دەکەن.
لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا هونەرمەندان ئەرگین خەلیکان، گگرینگ پرسوس، شڤان جان و جیهان کلیچ گۆرانییان پێشکەش کرد.
لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی گەریلا"، "بمرێ خیانەت" دەوترانەوە.