لە دەنهاگ 'ڕۆژی ڕەش' شەرمەزار کرا
بەبۆنەی ١٥ی شوبات کە گەلی کوردستان وەک "ڕۆژی ڕەش"، دەیناسن بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ڕووناهی ژنانی دەنهاگەوە مانگرتن لە خواردنی یەک ڕۆژە بەڕێوەچوو و ٢٠٠ کارت بۆ ئیمرالی ڕەوانە کرا.
بەبۆنەی ١٥ی شوبات کە گەلی کوردستان وەک "ڕۆژی ڕەش"، دەیناسن بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ڕووناهی ژنانی دەنهاگەوە مانگرتن لە خواردنی یەک ڕۆژە بەڕێوەچوو و ٢٠٠ کارت بۆ ئیمرالی ڕەوانە کرا.
چالاکوانان ڕایانگەیاند، "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە" و داوایان لە هەموو ژنان کرد بەشداری ڕێپێوانی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بکەن.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ڕووناهی ژنان دەرگا بە دەرگا ڕۆیشتن و ٢٠٠ پۆستکارت کە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا کۆیان کردبووەوە بۆ ڕەوانەی ئیمرالییان کرد.