لە دۆرتمۆند سەکۆیەکی کۆکردنەوەی واژوو بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد دانرا

لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی واژوو لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.

ئەم سەکۆیە لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و لەبەردەم (Bahnhof) دانرا.

لەوێدا وێنە و وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسران. هاوکات بڵاوکراوەکانی تایبەت بە ڕێپێوانی ناوەندی دابەشکرا کە بڕیارە لە ١٥ ـی نیسان لە دۆسڵدرۆف بەڕێوەبچێت.

ڕۆژی شەممە، کاتژمێر ١٢، سەکۆکە لەبەردەم (sparkasse) دادەنرێت.