لە فرایبۆرگ یادی فەرماندە عەگید بەرزڕاگیرا
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیان فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) یادی کرایەوە و رگەیەندرا، لە سایەی قارەمانانی وەک ئەوەوە تێکۆشان گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیان فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) یادی کرایەوە و رگەیەندرا، لە سایەی قارەمانانی وەک ئەوەوە تێکۆشان گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەفتەی قارەمانێتیدا چالاکی سازکرا.
چالاکیەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە فرایبۆرگ سازکرا و مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
لە سەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان عەلی کۆنکورد قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجلان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' و بۆ چالاکی ١٥ی نیسان لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ساز دەکرێت، داوای بەشداربوون کرا.
لە کەسوکاری شەهیدان ساڵح هەزەخیش لە مەراسیمەکەدا وتی، "بزوتنەوەی ئازادیی کورد لە سایەی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و قارەمانانی وەک ئەوەوە گەیشووەتە ئەم ئاستە".
لە چالاکیەکەدا سینەڤزیۆنێک لەسەر مەعسوم کۆرکماز و هەفتەی قارەمانێتی نمایش کرا.
چالاکیەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتاییهات.
هـ . ب