لە فەرەنسا هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئاب پیرۆز کرا
کوردستانی دانیشتووی فەرەنسا لە یادی ١٥ی ئابدا ئاهەنگ و خۆشیان گێڕا. لە چالاکییەکاندا، پەیامی "١٥ی ئاب ژیانەوەیە، پێویستە هەر کوردێکی بە کەرامەت بەشداری ئەم تێکۆشینە بێت" ڕاگەیەندرا.
کوردستانی دانیشتووی فەرەنسا لە یادی ١٥ی ئابدا ئاهەنگ و خۆشیان گێڕا. لە چالاکییەکاندا، پەیامی "١٥ی ئاب ژیانەوەیە، پێویستە هەر کوردێکی بە کەرامەت بەشداری ئەم تێکۆشینە بێت" ڕاگەیەندرا.
لە شاری مولهاوسی فەرەنسا جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب بە چالاکیەک پیرۆز کرا.
چالاکی پیرۆز باییەکان لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی مولهاوسەوە ئامادەکرا بوو.
سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان باس لە گرنگی مێژوویی ١٥ی ئاب کرا.
لەو چالاکییەکەدا مەشخەڵ داگیرسێندرا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی ١٥ی ئاب" و "بژی گەریلا" وترانەوە.
ستراسبۆرگ
هەروەها جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کوردی ستراسبۆرگ ڕێکخرابوو، چالاکییەکە لە پلاس ڕیپوبلکیو تا پلەیس کلێبەر بە ڕێپێوان بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە لە پلاس کلێبەر بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر ڤەلی تەکینەر بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ستراسبۆرگ بە زمانەکانی فەرەنسی و تورکی وتاری پێشکەش کرد.
تەکینەر ڕایگەیاند کە پەکەکە لە ساتێکی گرینگدا سەریهەڵدا کە کوردستان لەلایەن چوار دەوڵەتی داگیرکەرەوە داگیرکرابوو و کولتووری تاڵان دەکرا و هاوکات بوونی گەلی کورد ڕووبەڕووی لەناوچوون ببووەوە و بە شۆڕشی پەکەکە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی هەڤال عەگید و بەهەزاران ژن و گەنج گەلی کورد زیندوو بووەوە. ئەمڕۆ پێویستە هەموو کوردێکی بە کەرامەت خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکات.
پاریس
لە گەڕەکی ڤیلیێرس لۆبێلی پاریس پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی، پیرۆزبای هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان مەراسیمەکا دەستی پێکرد و دواتر وتار پێشکەش کرا.
لە وتارەکاندا باس لە هەنگاوی ئازادی بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندە عەگید کرا و ئەمڕۆ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گورزی قورس لە دوژمن دەدەن. هەروەها راگەیاندرا خاوەنداری لە ڕەنج و دەستکەوتەکان و بنیاتنەری ئەم شۆرشە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و بۆ بەدی هاتنی خەونی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.
درانسی
بە پێشەنگایەتی TJK-F و ئەنجوومەنی گەلی دیموکراتیکی درانسی، هەنگاوی ١٥ی ئاب لە کۆمەڵەی کولتووری کوردی دیموکراتیکی درانسی پێرۆز کرا. جەماوەرێکی زۆر لە کوردستانەوە ئامادەی چالاکییە بوون. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی فەرماندە عەگید و سەرجەم شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد و دواتر لە لایەن هاوسەرۆکی CDK-F و لە هەمان کاتدا دایکی شەهید خان ئاکدۆغان، وتار پێشکەش کرا و باس لە گرنگی ١٥ی ئاب بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ کرا. لە کۆتایی وتارەکەدا بەڵێن درا تێکۆشانی ٤٠ ساڵە هەنگاوەکە بە سەرکەوتن بخەمڵێنن."