لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا هاوپەیمانی چەپەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا هاوپەیمانێتی بەرەی نوێی گەل (NFP) کە لە هێزە چەپەکان و سۆسیالیستەکانەوە پێکهێنراوە، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و سەرکەوتنی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی دەرنجامەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنە گشتییەکانی فەرەنسا، بەرەی نوێی گەل کە هاوپەیمانێتی نێوان چەپ و سۆسیالیستەکانە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پارتی LFI کە گەورەترین پارتی ناو هاوپەیمانێتییەکەیە. سەرۆکی پارتی LFI جیان لوک مێلێننشۆن ئاماژەی بەوەدا دەتوانن وڵات بەڕێوەبەرن.

بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی فەرەنساوە ئاشکراکراوە، هیچ هاوپەیمانێتیەک نەیتوانییوە ڕێژەی ٢٨٩ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، کە بتوانێت زۆرینەی دەنگەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کەلە ٥٧٧ ئەندام پێکهاتووە یەکلایی بکاتەوە.