لە هێرشی ئیسرائیل لە غەززە لانی کەم ٢٥ کەس کوژران

دامەزراوەی بەرگریی شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند لە ڕۆژی پێنجەشەممە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی فەڵەستین، لانی کەم ٢٥ کەس کوژراون. ڕاگەیاندرا کە قوتابخانەیەک کە ئاوارەی لێیە، بووەتە ئامانجی هێرشەکان.

بەرپرسی بەرگریی شارستانی، محەمەد ئەلموحەیەر بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی موستەفا حافز لە گەڕەکی ڕەمال، ١٢ کەس کوژراون و زۆر کەس برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

هەروەها دووپاتی کردەوە، لە ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکاری دەستڕێژیی گولـلە لە فەڵەستینییەکان کرا و لە ئەنجامدا ٦ کەس کوژران و زۆر کەس برینداربوون.

هەروەها ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کەناراوی ئەلمەواسی، لە هێرشی سەر خێمەکانی کۆچبەران ٣ کەس کوژراون.