لە هەیلبوڕن هەڵکوترایە سەر بینای کۆمەڵە و ماڵی کوردان

لە هەیلبۆرن پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵە و ماڵی هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی کوردان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەیلبوڕنی ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کولتوری کورد و ماڵی هاوسەرۆکانی پێشووی ناوەندەکە و دەرگاکانیان شکاندن.

هاوسەرۆکان دەستگیرکران، دواتر پەنجەمۆر و وێنەیان وەرگیرا و ئازاد کران. پۆلیسی ئەڵمانیا هەروەها ماڵی هاوسەرۆکانیان پشکنی و دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی کەسی و تایبەت و تەلەفون و کۆمپیوتەردا گرت.

هاوکات پۆلیسەکان هەڵیان کوتایە سەر کۆمەڵەکە و دەرگاکانیان شکاند و دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلدا گرت.

فەد-گەل ناڕەزایەتی دەربڕی

هاوسەرۆکانی فیدرایۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان (فەد-گەل) هەلکوتانە سەر کۆمەڵە و ماڵانیان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند:

"حکومەتی ئەڵمانیا بە پێشێلکردنی یاسا و بنەما دیموکراستیەکان جارێکی دیکە هەڵیکوتایە سەر کوردان و دامەزراوەکانیان. بەو هەڵکوتانە سەر هەرگیز کورد دەستبەرداری تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆیان نابن، ئێمە بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی کوردستان و گەلی کورد دەوەستینەوە و دەبینە دەنگی گەلەکەمان".

هـ . ب