لە کراسنۆدار پیلانگێڕی شەرمەزار کرا

کوردانی کراسنۆدار بە ڕاگەیاندراوێک پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد و گوتییان: "دەبێت ڕێبەری گەلی کورد ئازاد ببێت و پێشەنگایەتی گەل بکات."

کوردانی دانیشتووی کراسنۆداری وڵاتی ڕووسیا لێکترگردبوونەوە و بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پیلانگێڕێ ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد و ئاماژەییان بەوەدا: "گەر پیلانگێڕی بگاشتبایەتە ئامانجەکەی خۆی، ئەوا دەبووە ترسێکی گەورە بۆ سەر جیهان."

لە چالاکیەکەدا وەزیرە باری بەناوی کوردانی هەرێمی کراسنۆدارەوە ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا بە بەردەوامیدان بە ستەمەکانی سەر گەلی کورد پیلانگێڕی بەردەوامە و وتی: "وەک کوردانی کراسنۆدار بانگەوازی لە هێزە  و دەوڵەتە بەرژەوەندیخوازەکان دەکەین دەستبەرداری پیلانگێڕی ببن و نەبنە بەشێک لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی."

'ڕێز لە مافەکانی گەلی کورد بگرن'

لە بەردەوامیدا وەزیرە باری ئاماژەی بەوەدا پێویستە دەوڵەتان ڕێز لە مافەکانی گەلی کورد بگرن، وەک چۆن ئەوەی مافەکانی خۆیان دەپارێزن. بۆیە دەڵێین دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و گەلەکەی خۆی بەڕێوەبەرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا باری ئاماژەی بە بەردەوامیدان لەسەر تێکۆشان کردو و وتی: "تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ وەک گەل بەردەوام دەبین لە تێکۆشان."