لە لایپیزگ لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە شاری لایپیزگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک لە دژی گۆشەگیری وەستانەوە.

ڕێپێوان دژ بە گۆشەگیری

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە پێش ( Leipzig HBF) گردبوونەوە و چەند ڕاگەیاندراوێک لە لایەن ژنانی دەفەندی ڕۆژئاوا، دەفەندی کوردستان و کۆن- مەد خوێندرایەوە و تێدا ئاماژە کرا بە گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. هەرەوەها ئاماژە بە تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا بە رامبەر گەریالا.

دواتر ڕێپێوانەکە بەرەو پارکی ڕابات بەڕێکەوتن.

بە درێژای ڕێپێوانەکە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا بە دروشمی "نا بۆ گۆشەگیری، نا بۆ تاڵانکردنی سروشت" بانگەوازی کرا بۆ کردنەوەی دەرگایی ئیمراڵێ و پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا.

ڕێپێوانەکە تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە پارکی ڕابات بەردەوام بوو.