لە میانمار کەشتییەکی کۆچبەران نقوم بوو، ١٧ کەس مردن
لە میانمار کەشتییەک کۆچبەرانی کەمینەی مسوڵمانی ڕۆهینگیای هەڵگرتبوو کە لەدەستی جیاکارییەکانی نێو وڵاتەکە هەڵدەهاتن، نقوم بوو. بەهۆیەوە، لانی کەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە میانمار کەشتییەک کۆچبەرانی کەمینەی مسوڵمانی ڕۆهینگیای هەڵگرتبوو کە لەدەستی جیاکارییەکانی نێو وڵاتەکە هەڵدەهاتن، نقوم بوو. بەهۆیەوە، لانی کەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە میانمار کەشتییەک کۆچبەرانی کەمینەی مسوڵمانی ڕۆهینگیای هەڵگرتبوو کە لەدەستی جیاکارییەکانی نێو وڵاتەکە هەڵدەهاتن، لە کەناراوەکانی بۆرمان نقوم بوو. لە ئەنجامدا، لانی کەم ١٧ کەس مردن.
بەگوێرەی بەرپرسێکی ڕزگارکردن لە دامەزراوەی (Shwe Yaûng Metta)، کەشتییەکە بەرەو مالیزیا دەچوو، زیاتر لە ٥٠ کەسی هەڵگرتبوو.
بەپرسەکەی ڕزگارکردن بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ١٧ تەرمیان دۆزیوەتەوە و نزیکەی ٣٠ کەس بێسەروشوێنن. ئەوەش ئاشکرا بووە، ٨ کەس بە زیندوویی بینراون و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون بۆ لێپرسینەوە.
تیمەکانی ڕزگارکردن ڕایانگەیاند، بەدوای بێسەروشوێنان دەگەڕێن، بەڵام ژمارەی ڕاستەقینەی سەرنشینان نازانن.
ساڵانە هەزاران ڕۆهینگیایی بە ڕێگەی دەریایی لە کەمپەکانی بەنگلادش و میانمار خۆیان دەگەیەننە مالیزیا و ئەندۆنیسیا، کە زۆربەی دانیشتووانەکەیان مسوڵمانن.
لە ویلایەتی ئاراکانی میانمار کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی سەر بە ئایینی بودایین، نزیکەی ٦٠٠ هەزار مسوڵمانی ڕۆهینگیایی هەن. بەڵام بێبەشن لە خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی.