لە نیویۆرک چالاکییەک بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا

لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چالاکیەک شەرمەزار کران.

لەسەر بانگەوازی کوردانی ئەمریکا (ئاکا)، کۆمیتەی بەهاناوەچوونی رۆژئاوا و سیتی کورد لە یونیۆن سکوێرپارکی نیویۆرک چالاکیەکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوا و هێرشەکەی ٢٠ی حوزەیران لە دژی بەڕێوەبەریی قامیشلۆ ئیدانە کران.

چالاکوانان چەندین دروشمیان دژی دەوڵەتی تورک وتەوە و داوای پاراستنی رۆژئاوایان کرد.

هـ . ب