لە سانت گالان پانێل و پێشانگای سۆسیالیزمی دیموکراتیک سازکرا

لە شاری سانت گالانی سویسرا لەسەر بابەتی 'رێبەرایەتی و سۆسیالیزمی دیموکراتیک' پانێلێک و لەژێر ناونیشانی 'عەبدوڵا ئۆجالان و شۆڕشی رۆژئاوا' پێشانگەیەکی وێنە سازکرا.

چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' سازکرا. هاوسەرۆکی فەدا دەمیر چەلیک و بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کورد لە سویسرا ئەمین ئوسلو بەشداربوون.

 

پێشەنگای وێنە لە دوو بەش پێکدێت. لە بەشی یەکەمدا قۆناغی ئیمراڵی بە شێوەیەکی کۆرۆنۆلۆژیک گێڕدراوەتەوە. لە بەشی دووەمیشدا بە شێوەیەکی کۆرۆنۆلۆژیک باس لە سۆڕشی رۆژئاوا کراوە. هاوکات لەگەڵ کوردستانیان هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە سویسرییەکانیش پێشوازییان لە پێشەنگاکە کرد.

لە پانێلەکەشدا سەرەتا دەمیر چەلیک قسەی کرد، سەرنجی راکێشا بۆ سەر گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گرنگی چالاکییەکان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دەستنیشان کرد.

ئەمین ئوسلو دواتر قسەی کرد و لەسەر پەیوەندی نێوان سۆسیالیزم و زمان قسەی کرد.

ئوسلو لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر مێژوو و تایبەتمەندی زمانی کوردی زانیاری خستەڕوو و لەهەمان کات بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە زمان راگەیاند.

پاشانیش دەمیر چەلیک وەڵامی پرسیاریەکانی پەیوەست بە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی دایەوە.