کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتی جیهانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٤ی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تا مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەموو جیهاندا بە زۆرەملێ لە شوێنی ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە کراون، دەگاتە ١٢٠ ملیۆن کەس، ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی پێوانەیی خۆی تێپەڕاندووە.
بەرز بوونەوەی ئەم ڕێژەیە و نیشانەی بەردەوام بوونی ڕەنگدانەوەی قەیرانە درێژخایەنە چارەسەرنەکراوەکانە و ڕێژەی ئەم ئاوارانەی جیهان یەکسانە بە ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن کە ١٢هەمین وڵاتی جیهانە لە بواری دانیشتوانەوە.
بۆ نموونە لەسەدا ٧٥ی فەلەستینییەکان لە شوێنی خۆیان ئاوارە کراون
بەپێی ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ لەمساڵدا، شەڕی وێرانکەری سودان بووە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار سودانی ئاوارەبوون. ساڵی ڕابردوو بە هۆی ململانێ توندوتیژەکانی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ و میانمار، ملیۆنان کەس ئاوارە کراون.