لە شارەکانی سیدنی و شتوتگارت جەژنی نەورۆز بەڕێوە چوو

لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا، ئاگری نەورۆز بەکۆمەڵ کرایەوە، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، ڕێپێوانێکی بەهەیبەت بەڕێوەچوو؛ پاشان ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.

لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا و شتوتگارتی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆز هەڵکرا. لە میانەی ئاهەنگەکاندا پیرۆزبایی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

سیدنی

ئاگری نەورۆز بەشێوەیەکی جەماوەریی لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (DKTM) لە سیدنی هەڵکرا.

لە میانی ئاهەنگەکەدا، پەیامی ویدیۆیی نەورۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەخش کرایەوە. جەماوەر بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ئاگری نەورۆزیان گەشاندەوە. گەل بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیان لە "مزگێنی نەورۆز"ی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان کرد و سڵاویان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد.

دوای خوێندنەوەی شیعری "قەندیل" لەلایەن مامۆستا هێمن سلێمانییەوە، جەماوەرەکە بە لە دەوری ئاگرەکە تا درەنگان بە سەماکردن جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگی گەورەی سەری ساڵ لە شاری سیدنی ئەمڕۆ ٢٣ی ئادار لە هۆڵی شارەوانی بلاکتاون بەڕێوەدەچێت.

شتوتگارت

کوردستانیان و دۆستانیان بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بەڕێوەبرد. کوردستانیان و دۆستەکانیان کە بەپێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی شاری شتوتگارت کۆبوونەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد، هاتنە مەیدانەکەوە و لە ناوەندی شاری شتوتگارت ڕێپێوانیان کرد.

لە لایەن (کۆن-مەد) وە بەیاننامەی نەورۆزدا خوێندرایەوە و سەرنج بۆ سیاسەتەکانی شەڕ لە دژی گەلی کورد ڕاکێشرا و داوا کرا کە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێ بهێندرێت.

مەسعود داغان، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری شتوتگارت ڕایگەیاند، "نەورۆز مزگێنی سەرکەوتنە". نەورۆز ڕۆژی ڕزگاری و ژیانەوەیە، جەژنی نەورۆز لە هەموو ئازادیخوازان و گەلەکەمان بەتایبەت لە ڕێبەرایەتی و شەهیدانمان پیرۆز بێت."

دوای وتارەکان گەل لە لاوتێنشلاگەرستراسەوە تا مارینپلاتز ڕێپێوانیان کرد. ژنانی کورد بە جلوبەرگی نەریتی خۆیانەوە بەشدارییان کرد و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی نەورۆز"، "ژن ژیان ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"بەرز کردەوە.

دوای ڕێپێوانەکە ئاگری نەورۆز لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە شاری شتوتگارت هەڵکرا، بە ئاهەنگ و سەما کردن نەورۆز پیرۆز کرا.