لە ستۆکۆڵم ناردنی کارت بۆ ئیمراڵی دەستیپێکرد
بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی سوید (نەجەدەکە) و ئەنجومەنی ژنی ئامارا، چالاکی ناردنی کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.
بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی سوید (نەجەدەکە) و ئەنجومەنی ژنی ئامارا، چالاکی ناردنی کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.
چالاکی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت پۆست بۆ ئیمراڵی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسییەکانی کورد' لە لایەن دۆستانی نێونەتەوەی گەلی کوردەوە دەستپێکردبووە. لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سویدیش دەستپێکرد. هەر لەگەڵ چالاکیەکەدا لە هەرێمە جیاوازەکانی ستۆکۆڵم پۆستەری داواکاری ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش هەڵواسران.
هەر لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا، بڕیارە لە ١٠ی شوبات کۆنفرانسێک ببەسترێ و لە ١١ی شوباتیشدا ڕێپێوان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ئەنجام بدرێت.