لە ڕۆژئاوای ڕوسیا ٨ کەس مردن و ٢٧ کەس بریندار بوون

بەهۆی ئەو زریانەی دای لە کەمپێک لە ڕۆژئاوای ڕوسیا، ٨ کەس مردن و نزیکەی ٣٠ کەس بریندار بوون.

سەرۆکی شارەوانی یوشکار ئۆلای، یەڤگینی ماسلۆڤ، گوتی: "بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ٨ کەس بەهۆی زریانەکەی دوێنێ شەو مردوون".

وەزارەتی باری لەناکاوی ڕوسی ڕایگەیاند، نزیکەی ١٠٠ کرێکار ڕاسپێردراون بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی کەمپەکە لە نزیک دەریاچەی یالچیک. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکە، ٢٧ کەس لەم ڕووداوە بریندار بوون.