گه‌ریلای پێشوو گوستاڤۆ پێترۆی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ له جێگه‌ی ئیڤان دۆكی راستره‌و كه له نێوان ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٢ له ده‌سه‌ڵاتدابوو، به‌رپرسیارێتی وه‌رگرت.
پێترۆ له كۆنگره به پشتیوانی زۆرینه‌ی چه‌پگر ده‌ستی به ئه‌ركه چوار ساڵیه‌كه‌ی كرد. له كۆڵۆمبیا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێرێكی پارێزگار (كۆنسێرڤات)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا. به‌م جۆره بووه یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مریكای لاتین كه روویان له چه‌پگری كردووه.
پێترۆ له مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه‌دا داوای له‌و گروپه چه‌كدارانه كرد كه له ولاتهكهدا چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه ماوه، كه ئه‌گه‌ر بێت و په‌یمانی ئاشتی واژۆ بكه‌ن، له ئیمتیازه یاسایییه‌كان سودمه‌ند ده‌بن.
له كۆڵۆمبیا سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٦ په‌یمانێكی ئاشتیی مێژوویی له‌گه‌ڵ گه‌وه‌ترین گروپی چه‌كدار واته فارك واژۆكرا، به‌ڵام تائێستا شه‌ڕی چه‌كداری به‌رده‌وامه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری راستڕه‌و بێمتمانه‌یی دروست كردبوو و هێرشی ده‌كرده سه‌ر به‌رهه‌ڵستكاران گروپێك له فارك جیاببوونه‌وه، درێژه‌یان به تێكۆشانی خۆیاندابوو. گروپێكی تری گه‌ریلای ئی ئێڵ ئێنیش هێشتا چالاكه. هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌شی كه گه‌ریلا چۆڵیان كردووه، له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. چه‌ته‌ی كلان دیل گۆلفۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌تانه ده‌كات.
هـ . ب