له كۆنفڕانسی لۆزاندا له‌باره‌ی نه‌ریتی تێكۆشانی ژنانی كورد گفتوگۆ كرا
له دووهه‌مین ڕۆژی كۆنفڕانسی لۆزان، ته‌وه‌ری "١٠٠ه‌مین ساڵی په‌یماننامه‌ی لۆزان- هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆلۆنیالیزم له ڕوانگه‌ی ژنانی كورده‌وه"، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له دووهه‌مین ڕۆژی كۆنفڕانسی لۆزان، ته‌وه‌ری "١٠٠ه‌مین ساڵی په‌یماننامه‌ی لۆزان- هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆلۆنیالیزم له ڕوانگه‌ی ژنانی كورده‌وه"، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
كۆنفڕانسی لۆزان كه ڕۆژی ٢٢ی تهمووز به دروشمی "هەڵوێستی گەلی کوردستان لە ١٠٠ه‌مین ساڵڕۆژی پەیماننامەی لۆزاندا" ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ له دووه‌م ڕۆژیدا به پانێلێك به ناونیشانی "١٠٠ه‌مین ساڵی په‌یماننامه‌ی لۆزان- هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆلۆنیالیزم له ڕوانگه‌ی ژنانی كورده‌وه" به‌رده‌وامه.
له پانێله‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن كورده عومه‌ر و سه‌حه‌ر ئایدار بهڕێوهبڕا، مونه‌ووه‌ر عه‌زیزئۆغڵو، له زانكۆی برێمن و نه‌رمین عوسمان، به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كانی ژنان له سلێمانی وه‌ك وتاربێژ به‌شدار بوون.
سه‌حه‌ر ئایدار له‌سه‌ره‌تای پانێله‌كه‌دا وتی: تێكۆشانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژنانی كورد مێژووییه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه پێشه‌نگایه‌تی بۆ تێكۆشانی ژنان له جیهاندا بكه‌ن. هاوكات سه‌رنجی بۆ لێكه‌وته‌كانی په‌یماننامه‌ی لۆزان ڕ‌اكێشا و وتی: گه‌لی كورد ده‌ربه‌ده‌ر و كۆچبه‌ر كرا، زمان و كلتووری قه‌ده‌غه‌كرا، تواندنه‌وه‌ی كلتووری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ژنانی كورد كۆمه‌ڵكوژ كران. ژنان به درێژایی مێژوو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سیاسه‌تانه كرانه‌وه.
لای خۆشیه‌وه مونه‌ووه‌ر عهزیزئۆغلۆ به‌بیری هێنایه‌وه، كه ١٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردستان له ئه‌نجامی په‌یماننامه‌ی لۆزان پارچه كرا، به‌ڵام گه‌لی كوردستان هیچ كات ئه‌و په‌یمانه‌یان به ڕه‌وا نه‌زانی و قبوڵیان نه‌كرد، وتیشی: ژنانی كورد به فه‌لسه‌فه و پارادیگمای "ژن، ژیان، ئازادی"ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان دژی په‌یماننامه‌ی لۆزان و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان، ده‌ستیان به تێكۆشان كرد.
هه‌روه‌ها نه‌رمین عوسمان، یه‌كێك له وتاردهرهكانی پانێله‌كه باسی كاریگه‌رییه‌كانی په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ژنان له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و نموونه‌یه‌كی له مێژوو هێنایه‌وه و سه‌رنجی بۆ نه‌ریتی تێكۆشانی ژنانی كورد ڕ‌اكێشا و ئاماژه‌ی به گرنگی تێكۆشانی ژنانی كورد له په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی كلتوور و زمانی كۆمه‌ڵگای كوردی كرد.
ژ.ن