له روسیا شۆڕشی ١٩ی تهمووز پیرۆز كرا
كوردانی دانیشتووی ڕوسیا، بۆ پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا، ئاهه‌نگێكیان سازكرد.
كوردانی دانیشتووی ڕوسیا، بۆ پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا، ئاهه‌نگێكیان سازكرد.
كوردانی دانیشتوی كۆماری ئادگهیی سه‌ر به هه‌رێمی كراسنۆدار له ڕوسیا له گوندی سادۆڤۆیه كۆبوونه‌وه و ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووزی ڕۆژئاوایان پیرۆز كرد.
هه‌ر یه‌ك له ڕه‌شاد به‌ناڤ، نوێنه‌ری ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له ڕوسیا و فهیزۆ عهبدوڵایێڤ، ئه‌ندامی كه‌نه‌كه سه‌رنجیان بۆ گرنگی شۆڕشی ١٩ی تهمووز ڕ‌اكێشا.
له وتاره‌كاندا جهختلهوهكرانهوه، شۆڕشی ١٩ی تهمووز له سایه‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد و به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه پێكهات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا، له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ژیانێكی دیموكراتیك و ئازاد بنیاد نرا.
ئاهه‌نگه‌كه تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو و تێیدا هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان نه‌سرین بۆتان، حاجی مو‌سا و باری یوسوپۆڤ گورانیان پێشكه‌ش كرد.
ژ.ن