له ئه‌ڵمانیا یادی شه‌هید چه‌كدار بۆتان و لهجوان مونزور به‌رز ڕاگیرا
له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا یادی گهیلاكانی هه‌په‌گه چه‌كدار بۆتان و لهجوان مونزور، كه ساڵی ٢٠١٦ له هێرشێكی سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌هید بوون، به‌رز ڕاگیرا.
له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا یادی گهیلاكانی هه‌په‌گه چه‌كدار بۆتان و لهجوان مونزور، كه ساڵی ٢٠١٦ له هێرشێكی سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌هید بوون، به‌رز ڕاگیرا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه، چه‌كدار بۆتان (روحات تاباك) و لهجوان مونزور (عادل سونگهر)، كه له ئه‌ڵمانیاوه به‌شداری تێكۆشانی ئازادی كوردستانیان كرد و ڕۆژی ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦ له هێرشێكی سوپای داگیركه‌ری تورك له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون، له شاری شتوتگارت به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك یادیان كرایه‌وه.
چالاكییه‌كه له كه‌سایه‌تی چه‌كدار بۆتان و لهجوان مونزور به خوله‌كێك ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕشی كوردستان ده‌ستیپێكرد. لای خۆشیه‌وه برای شه‌هید چه‌كدار بۆتان باسی تێكۆشان و هاوڕێیه‌تی بڕاكه‌ی كرد.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانیش داوای كرد، تێكۆشانی شه‌هید چه‌كدار و لهجوان بگه‌ننه سه‌ركه‌وتن و تێكۆشان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر به‌ڕێكخستن بكه‌ن.
پاشان ئه‌و به‌شداربووانه‌ی شه‌هیدانیان ده‌ناسی، باسی بیره‌وه‌رییه‌كانیان كرد و دواتر ئه‌و شیعرانه‌ی كه هاوڕێیانی شه‌هید چه‌كدار بۆتان و لهجوان مونزور نووسیویانه، خوێندرایه‌وه.
له چالاكی یادكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڵگه فیلمێك له‌باره‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده نمایشكرا.
ژ.ن